بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا کە گۆڕانکارییەکانی سووریا چاووەدێری دەکات، لە بەرز بوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و کۆپتەرە گواستنەوەییەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەواڵی داوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە یەک هەفتەی ڕابردوودا سێ گەشتی فڕۆکە و کۆپتەرە بارییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی خراب ئەلجیر لە شاری ڕمیلان بینراوە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا وتوویە کە بەرز بوونەوەی جووڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا پێوەندی بە چڕ بوونەوە هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەو وڵاتە لە سووریاوە لە مانگەکانی دوایی هەیە.
Your Comment